محهممهد حهكیم
29/11/2022
284 جار خوێنراوەتەوە
زمانی موسڵمان
زمان نیعمەتێکی پەروەردگارە بۆ مڕۆڤ، ئەتوانرێت باشە یا خراپەی پێ بکرێت، ئەمما بۆ کەسی موسڵمان ئیسلام پابەندی کردووە بە دەیان دەقی قورئان و سوننەت کە ھەر ئەبێت بە چاکە بیجوڵێنێ و ھەرگیز لە خراپەدا بە کاری نەھێنێت، زیاد لەوەش ھەر بەو زمانە بە مەرجێ وابەستەی دڵ بێت ئەتوانێت یادی خوای پێ بکات و یا بانگەوازی ئیسڵام جاڕدات و ئەو کات بەھەشت و رەزامەندی خواش لە قیامەت بەدەست ئەھێنێت.
بۆیە موسڵمان ھەر پیشەو کارێکی ھەبێت و لە ھەر شوێن و جێگایەک بێت ئەبێت زمانی شایەتی دیندارێکەی بێ و بە زمان پاک و رەوشت بەرز ناسراو بێت و، دونیای سۆشیال میدیاش بۆ موسڵمان دونیایەکی جیاواز نیە تاکو رێپێدراو بێت زمانێکی جیاوازی ھەبێت و حسێبی لەسەر نەبێ و چۆنی بە کارئەھێنی ئاساییەو گوناح نیە، سەیرە ھەندێک موسڵمان پێان وابێت لە فەیسبوک ئازادن چۆن زمانیان بە کاربێنن و ئەو ھەموو ئایەت و فەرمودەیە بە لاوەنێن کە داوامان لێ ئەکات:
راستگۆبین و درۆ نەکەین، پلارگرو ئاشوب و قسەھێن و قسەبەر نەبین و گاڵتە بە بەرانبەر نەکەین، غەیبەت و بوھتان نەکەین، نھێنی پارێز و ستری خەڵکی بکەین، جنێۆنەدەین، زمانمان لە بابەتێک کە پەیوەندی پێمانەوە نیە بە کارنەھێنین، خۆ لە جەدەلی بێسود بپارێزین.
ئەمانەو دەیان رێنمایی تر و ئەوەشی من زیاتر سەرنجی راکێشام لەم رۆژانەدا کە ھەندێک کاتێک داکۆکی ئەکەن لە ئیسلام زمانی خراپ بە کارئەھێنن لە کاتێکدا خوای گەورە فەرمانی پێکردوین کە نانگەشەو داکۆکیمان لە ئیسلام به لێزانی و دانایی و ئامۆژگاری چاك و شیرین وه له گهڵیان بدوێن (موجادهله بکه) بهشێوهی چاک و نەرم و لەسەر خۆ وەک خوای گەورە ئەفەرموێ:
ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ
پێشینان زۆر جار ئەدەبەن ھەندێ چەمکیان بە کنایە ناوھێناوە وزمانیان لە ناو ھێنانی ھەندێ چەمک وشەی رێپێدراویش پاراستوە ولە کوردەواری خۆشمان ھەر واکراوە بروانە لە جێی جیماع سەرجێیان بەکارھێناوە وھەندێک تەفسیریان بۆ ئایەتی وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا
وابوە کە وێرای خۆ پاراستن لە ھەموو قسەیەکی پوچ وبێسود ئەوەشیان کردوە کە کۆمەڵێ چەمک وشە بە کینایە ناویان ھێناوە ئەدەبەن.
جا پابەندی ئێمەی موسڵمان لە کاتی تورەیی ونارەحەتیدایە ئەبێ وریابین لەو کاتانەش زمانمان بپارێزین وبناسرێن کە موسڵمانێکی پابەندین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم