محهممهد حهكیم
09/04/2023
302 جار خوێنراوەتەوە
غەزای بەدر، یادکردنەوە یا نوێکردنەوەی ئیرادە
تەنھا یادکردنەوەی
غەزاو رووداو و بەسەرھاتەکانی ئیسلام، سوودی نییە ئەگەر پەندو دەرسی لێوەرنەگرین،
بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی ئەمڕۆمان.
لە ئێستادا
دۆخی ئیسلامیمان پێویستی زیاتری بە زیندووکردنەوەی ئیرادەو یەکخستنی تواناکان و خۆئامادەکردن
ھەیە بۆ پێشھاتە گەورەو مەترسیدارەکان، نابێت ھەر ژێردەستەییمان قبوڵ بێت، دەبێت ھەستینەوە،
خۆ ئەبوایە ئێمە ھەموو قۆناغەکانی پێش بەدرمان بڕیبایە (١٣ساڵی مەکەو دووی مەدینە)
مەخابن نەمانتوانیوەو زۆریشمان لە پێشماوە.
دەبێت ئەو ڕاستییە
بزانین، شەڕی نەیارانمان شەڕی ئیمان و بیروباوەڕمانە، ئەمڕۆ ھەوڵەکان بۆ ھێنانەدی
کۆمەڵگەیەکی مسوڵمانی جیاواز لەوەی ئیسلامی دەیەوێت نەک ئەو ئیسلامەی باس لە باری
سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و دارایی دەکات و ئەوان نایانەوێت ئیسلام حوکم
بکات، بەدڵنیایەوە تا ئیسلام حوکم نەکات کار ناکات.
ئایەتەکانی
قورئان، لە باسی بەدر و بەتایبەت سورەتی ئەنفال، کۆمەڵێک پرەنسیپ دەخاتەڕوو، کە بە
پابەندی پێیانەوە لە مەغزاو مەبەستی غەزای بەدر تێدەگەین و دەتوانین بڵێین: ھەنگاوی
بۆ ھەڵدەگرین و دەبێت لە تاک و جەمعی ئیسلامیدا بێنەدی.
ـ خوای گەورە باسی غەزای بەدری لە یەکەم
ئایەتی سورەتی ئەنفال بە ئامۆژگاری ئیمانداران بە لە خوا ترسان و چاکسازی نێوانیان
دەستپێکردوە (فَاتَّقُواْ اللَّهَ وَأَصْلِحُواْ ذَاتَ بَيْنِكُمْ) بۆیە ئەمڕۆ لە
ھەموو کاتێک زیاتر یەکڕیزی مسوڵمانان پێویستەو قۆناغێکی ناسکەو گۆڕانکاری گەورە لە
پێشەو نەیاران چاویان لە شکست و کەوتنی پرۆژە ئیسلامییەکانە و دەبێت نێوانمان یەکبخەین
و بە گەورەبوون و گەشەی یەکتر دڵخۆشبین.
ـ گوێرایەڵی خواو پێغەمبەر بین ﷺ (وَأَطِيعُواْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ
إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) دەبێت ئەم سەردەمە کە ھەوڵەکان بۆ شێواندنی ئیسلامی ڕاستەقینەیە،
بە پابەندی و گەرانەوە بۆ ئەسڵی ئیسلام رووبەروویان ببینەوە.
ـ ئەمڕۆ گەر زەمینەو ژینگەی بەدرمان نەبێت
ئەوا بە دڵنیایەوە دەبێت پابەندی ئەو پرەنسیپە بین کە بەدری لەسەر ھەڵگیرساوە کە
[يَوْمَ الْفُرْقَانِ]ە، ڕۆژی جیاكردنهوهی حهق و باتڵ له یهكتری لە جهنگی بهدردا
حهق و باتڵ لێكجیا بوونەوە، بۆیە ھەموو مسوڵمانێک دەبێت لە نێوان حەق و باتڵ خۆی یەکلایی
بکاتەوە، ئەگەر ئەمڕۆ جەنگ نییە، بەڵام خۆ بەرەکان جیان و روونن.
ئەرکی مسوڵمانانە
بە زمان و بە نووسین و بە ماددی و پاڕانەوەو تەنانەت بە ژیانیشمان لایەنگری حەق بین،
لەم سەردەمەدا مسوڵمان کێی ھەیە دوای پەروەردگار پشتێوانی بێت غەیری مسوڵمانان خۆیان،
بۆیە با شەرم نەکەین و حەق سەربخەین گەر بە وشەیەکیش بێت.
ـ ئەو ئیماندارانەی ئەمڕۆ رووبەرووی پیلان و بەرنامە ژەھراوییەکانی دژ
بە ئیسلام و موسڵمانان دەبنەوە، دەبێت کۆمەڵێک نیشانەیان تێدا بێتەدی:
ـ کاتێک ناوی خوای گەورە بھێنرێ دڵەکانیان
بترسێت و بھەژێت (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ
وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ).
ـ کاتێک ئایەت و فەرمانەکانی خوایان بەسەردا
بخوێنرێتەوە ئیمان و باوەڕیان زیادبکات (وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ
زَادَتْهُمْ إِيمَانًا).
ـ هەمیشە پشت بە خوا ببەستن (وَعَلَى
رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ).
ـ نوێژەکانیان بە چاکی ئەنجام بدەن.
ـ لە ماڵ وسامانیان ببەخشن.
ـ ئیماندار دەبێت بزانێت ھەر سەرکەوتنێکی
لە ھەر کایەیەکدا لە خوای گەورەوەیە، بێگومان بێ تەکبیرو تەدبیری زاتی خوای گەورە
سەرکەوتنی بەدریش نەئەهاتەدی، بروانە ئایەتەکانی ئەنفاڵ ١٨،١٧،٩.
سەیرە ئەمڕۆ ھەندێکمان
بە ھەندێک سەرکەووتن کە بەراورد بە سەرکەوتنی بەدر ھیچ نییە، مەغرورن و لە خۆبایی دەبین
و لە بیرمان دەچێت ئێمە لاوازین و خوا سەریخستووین (وَاذْكُرُواْ إِذْ أَنتُمْ
قَلِيلٌ مُّسْتَضْعَفُونَ فِي الأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ
فَآوَاكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ لَعَلَّكُمْ
تَشْكُرُونَ).
ـ کۆمەڵێ پرەنسیبی تر لە یادی بەدردا دەبێت خۆمانی پێوە برازێنینەوە لەوانە:
ڕاستگۆیی، شارەزابوون
لە زانست و پێویستی سەردەم، ئارامی، ئامادەیی قوربانیدان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم