محه‌ممه‌د حه‌كیم
25/09/2020
1363 جار خوێنراوەتەوە
ئایا یەكێتی ڕیفراندۆمی كرد؟
موحەمەد حه‌كیم جه‌بار
لەساڵیادی ڕیفراندۆمدا، جێی خۆیەتی ئەم پرسە شەن و کەو بکرێ و ھەڵوێستەی لەسەر بكرێت و سەرپێیانە لێی نەڕوانین و بەموزایەدەو هێرشكردنە سەر یەكیش كارته‌كان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین، بۆیە پێویستە بەرپرسیارێتیی ھەمووان لەو پرسەدا دیاری بکرێت، بەھەڵوێستی کۆمەڵی ئیسلامیشەوە، کە ڕەنگە ھەندێك رەخنە و گلەییان ھەبێ لەسەر دوابڕیاری حیزبەكەمان بەدەنگدان بە"بەڵێ" بۆ ڕیفراندۆم لەڕۆژی ڕاپرسییەکەدا.
هاوڵاتیان و چاودێران و چالاكان مافی خۆیانە لەسەر ریفراندۆم كە لێكەوتەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا قسەیان ھەبێت، بەڵام دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت كە پشتگیری ھەموو لایەنەکان جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ لە بڕیاردان لەسەر ڕیفراندۆم لەلایەك و بریاڕو پشتگیری یەكیەتی لە لایەكیتر، ڕوونتر بڵێم پشتیوانی هێزەكانی تر ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەدەبوو، بەراورد بەپشتگیرییەکەی یەکێتی نیشتمانیی، چونکە یەکێتی دەیتوانی ڕێگربێت و نەھێڵێت ئەم ڕیفراندۆمە بکرێت، ڕەنگە بپرسن چۆن؟
چونكە یەكێتی حاكمی موتڵەقی سنووری خۆیەتی و ئەو ناوچەیە لە هەموو روویه‌كه‌وه ئه‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، یەكێتی نیشتیمانیی وەکو چۆن توانیویەتی دەزگاکانی ئاسایش و زانیاری و دژەتیرۆرو داھات و پێشمەرگەو گومرکی جیای هەبێت لەزۆنی سەوزدا، بەو شێوەیەش دەیتوانی بۆ ڕیفراندۆم بڵێت نابێت و ناکرێت و نابمە بەشێك لەو بڕیارە، لانیکەم لەکەرکووک و ناوچەکانی ماددەی ١٤٠، بەڵام ئەو کارەی نەکردو دواتر ھەر یەکێتی خۆی باجەکەیدا، بەتایبەتی لە که‌رکوک ، پێش چەند ڕۆژێک لەڕاپرسییەکەی ٢٥-٩ بە شاندی یەکێتیمان وت -کە ھاتبوونه سەردانمان– بۆ مێژوو پێتان ده‌ڵێین، دڵنیابن کەرکوکتان لەده‌ست ده‌رده‌چێت ودواتریش لەڕاگەیاندن ئه‌ڵێین پێمان وتن.
پاساوی جیاوازیی ڕاوبۆچوونی ناو یەکێتی، ئەو حیزبە لەو بەرپرسیاریەتییە مێژوویە ناپەڕێنێتەوە، هه‌رچه‌نده ئێمه تێگه‌یشتووین له‌و قۆناغی راگوزه‌ره‌ی یه‌كێتیی، به‌ڵام ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ش ناتوانێت شانی یه‌كێتیی له‌ژێر باری ئه‌و به‌رپرسیارێتیه مێژووییه خاڵیی بكات.
هیواخوازم یەکێتی تەنیا لە کاتی بوونی ھەڕەشەو مەترسیی بۆ سەر بەرژەوەندییە حیزبییەکانی خاوەنی هه‌ڵوێستی (نا) نەبێت! بەڵكو بەزانستیانه و دانایانه به‌مێژووی نزیكییدا چوبێتەوە، بەتایبەتیی بە"نەخێر"و "بەڵێ"كانیدا!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محه‌ممه‌د حه‌كیم