محهممهد حهكیم
26/08/2026
120 جار خوێنراوەتەوە
کاتی دەستخۆشییە، نەک ڕەخنەگرتن
ئەو هەنگاوەی نراوە، دروستترینی ئەم قۆناغەیە. بە دیدی ئێمە، خۆزگە هەر لە سەرەتای ڕزگاربوونی سووریاوە بنرایە تا ئەو هەموو قوربانییەش نەدرایە.
بە هەر حال، بڕیاری دروست لە ڕێگەی تێگەیشتن لە واقیعی سیاسی، خوێندنەوەی باشی مێژوو و دۆخی ناوچەکە، تێگەیشتنی تەواو لە ناوەندەکانی بڕیار (دۆستەکان)، و دیاریکردنی ئامانجە درێژخایەنەکان و کارکردن لەسەر ئەولەویەتەکان دەدرێت.
سیاسەت بە لۆژیک و شیکردنەوەی بەرژەوەندییەکان بەڕێوە دەچێت، نەک بە هەڵچوونی سۆزداریی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان!
بۆ ئەم قۆناغە، هەر هەنگاوێکی ڕاست بۆ خزمەتکردن بە کوردانی پارچەکانی تر، جێی دەستخۆشی و پشتیوانییە، نەک لۆمە و ڕەخنەگرتن.
پێرۆزبایی و دەستخۆشی لە کوردانی ڕۆژئاوا دەکەم و ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر و بەدەستهێنانی مافەکانیان بۆ دەخوازم ، بەو هیوایەش دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی شام، ئیسلام بکەنە بنەمای مامەڵەیان لەگەڵ برایانی کوردیاندا وبەردەوام بن لە هەڵگرتنی ستەمەکانی دەیان ساڵەی سەر میللەتی کورد لەو وڵاتە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم