محهممهد حهكیم
23/01/2023
240 جار خوێنراوەتەوە
سوتاندى قورئان لە سوید
سوتاندنی قورئانی پیرۆز بەبەرچاوی پۆلیسەوە لە سویدەوە، پێشێلکارییەکی زەقی بنەماکانی مافی مرۆڤە، کە وڵاتانی ئەوروپی بۆ خۆیان بانگەشەی بۆ دەکەن، چونکە ئەم کارە کافرانەیە، بێڕێزیکردنە بە هەست و پیرۆزی هەموو موسڵمانان، هەربۆیە مسوڵمانان لە هەر جێیەک بین، ئیدانەی دەکەین و دژی دەوەستینەوە.
ئەم جۆرە بێڕێزیانە بەریەککەوتن دروستدەکات و نائارامی بەدوای خۆیا دەهێنێت و هیچ خزمەتێک بە کۆمەڵگەکانیان ناکات، مسوڵمانانیش کە بەشێکن لە کۆمەڵگەکانیان، بێدەنگ نابن لە بەرامبەر بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان کە قورئانی پیرۆز لە سەرو هەموو پیرۆزییەکانەوەیە.
ئەمە بۆ یەکەمجار نییە لەو وڵاتانە پێشێلکاری بەرامبەر بە پیرۆزییەکانی مسوڵمانان دەکرێت و کاردانەوەشیان بەدوادا هاتووە، هەر ئەمەش نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر بانگەشەکانی سوید و وڵاتانی دیکەی هاوشێوەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم