محهممهد حهكیم
17/12/2023
183 جار خوێنراوەتەوە
شوجاعییە گەڕەکی کوردە ئازاکە
لە هەموو شەڕەکانی زایۆنیزم دژ بە فەلەستینییەکان،
گوێبیستی باسی گەڕەکی (شوجاعییە) دەبین، کە بووەتە چقڵی چاوی دوژمن و بەتایبەت كە لە
چەند ڕۆژی ڕابردوو 14 ئەفسەر و سەربازی تێدا کوژرا .
شەڕی گەرم لێرەیە و ڕۆژی ٨ ئۆکتۆبەر زایۆنیزم،
٦٠ موشەکی پێوە ناو دواتریش بە موشەک و فرۆکە تەختی کردوە، بەڵام نەیتوانیوە زاڵ بێت
ئەو گەرەکەداو داگیربكات .
چەند ڕۆژە ئەم ناوە خواستی لە گوگڵ لەسەرەو
بابزانین بۆ ئەو ناوە نراوە .
ساڵی ١٢٣٩ زاینی، بۆ رێگرتن لە هێرشی خاچپەرستان،
سوپایەکی بچوکی مسوڵمانان ڕووبەڕووی هێزێکی گەورەی دوژمن دەبنەوە لە دەروەی شاری غەزە
و لەو سوپایە سوارێکی ئازا هەبووە، کە ئازایەتییەکەی بێ وێنەبووە، لەو شەڕەدا
دوژمن تێكشکاو ١٨٠٠ تەرمیان بە جێهێشت لەگەڵ ٦٠ سوارو ٢٥٠ پیادەیان لێ بەدیڵگیرا.
لەو شەڕەدا سوارە ئازاکە شەهید بوو، بۆیە دانیشیتوانی
ئەو کاتی غەزە لە شوێنی شەهیدبونی ئەو سوارە ئازایەدا، گەڕەکێکیان دروست کرد بە
ناوی ئازایەتییەكەوە ئەوەوە .
ئەویش (شوجاعودین عوسمان کوردی)ە، گەڕەکەکە ناو
نرا گەڕەکی شوجاعییە وەکو وەفایەک بۆ کوردە ئازاکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی محهممهد حهكیم